دەستپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە مەرجی جێبەجێکرانی بەڵێنەکان
کۆمپانیا نەوتییەکانی چالاک لە هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە تەنیا بەو مەرجەی کە داخوازەکانیان جێبەجێ بکرێ، هەناردەی نەوتی ئەم ناوچەیە لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە دەست پێ دەبێتەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرەمی کوردستان ئەپیکور ڕایگەیاند: بێتوو یاساوڕێساکان لەبەر بەرچاو بگیرێت و داخوازەکانیان جێبەجێ بکرێ، ئامادەن هەناردە کردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جیهانی تورکیاوە دەست پێ بکەنەوە. ئەم کۆمەڵەیە لە بەیاننامەیەکدا وتیشی: چاوەڕێی ڕێککەوتنێکی تازە سەبارەت بە هەناردە کردنەوەی نەوتە و بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی یەکجاریش کۆبوونەوەی زیاتر پێویستە.
ئەپیکور دیسان جەختی کرد لە سەر پێبەندبوونی بە دەستپێکردنەوەی هەنادەی نەوت بەڵام بەو مەرجەی کە داخوازەکانیان جێبەجێ بکرێ. ئەوان خوازیاری جێبەجێکرانی تۆکمە و تەواوی ناوەڕۆکی یاسای بودجە و هەروەها پێدرانەوەی هەموو قەرزەکانیانن. هەروەها لە بەیاننامەکەیاندا هاتووە کە پێویستە هاوشێوەی بەرهەمهێنەرانی نەوت لە عێراق، مامەڵە لەگەڵ وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستانیش بکرێت.