13 هەزار مامۆستای کورد خوازیاری گواستنەوەی خزمەتکردنیان بۆ حکومەتی فیدراڵی عێراقن
ئادار 15, 2025 17:19 Asia/Tehran
زیاتر لە 13 هەزار مامۆستای کورد دەیانەوێت کاروباری پەیوەندیدار بە خزمەتەکەیان بگوازنەوە بۆ بەغدا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێگری لەو پرۆسەیە دەکات.
ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت: "هەرجارێک قسە لە گواستنەوەی خزمەتگوزاری مامۆستایانی ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ حکومەتی بەغدا دەکرێت، هەرێمی کوردستان بە دروستکردنی ئاستەنگ ڕێگری لەو گواستنەوەیە دەکات". پەروین فاتح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت ئەو مامۆستایانە بگوازێتەوە بۆ بەغدا بەبێ ئەوەی گەرەنتی موچەی داراییان بکات، حکومەتی عێراقیش دووبارە دایانمەزرێنێتەوە، تا دانی مووچەکەیان لە ئەستو بگرێت لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان کەسانی نوێ دادەمەزرێنێت لە جێگای ئەوان ئەم کارە هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە.