نیسان 15, 2025 17:55 Asia/Tehran
  • وشدار له‌حاند هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

شاسوار عه‌بدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو دوو هەفتەی دیکە پەرلەمانی کوردستان کۆنەبێتەوە، پەرلەمان هەڵدەوەشێنینەوە، ڕاشیگەیاند: "چاوەڕوانی هەنگاوی گرنگ بن لە نەوەی نوێ لە دوو هەفتەی داهاتوودا".

ئەمڕۆ سێشەممە شاسوارعەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد؛ "هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی ئێستا بەڕێوەناچێت، لە تشرینی دوەمی ٢٠٢٢ـەوە نە پەرلەمانمان هەیەو نە حکومەتێکی باوەڕپێکراو".

سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئەوەشی خستوەته‌ڕوو، "دەتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لەهەمان کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق واتە لە مانگی ١١ى ئەمساڵ بەڕێوە ببەین".

شاسوار عەبدولواحید وتیشی: "چاوەڕوانی هەنگاوی گرنگ بن لە نەوەی نوێ لە دوو هەفتەی داهاتوودا".

شایانی باسە ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤  بەڕێوەچوو، به‌ڵام تائێستا نه‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان پێکهێنراوه‌ و نه‌ توانراویشه‌ پێکهاته‌ى کابینه‌ى نوێ یه‌کلا بکرێته‌وه‌.

سەرپەیڤ