حکومەتی عێراق، ههرێم و کۆمپانیاکان لهبارهی ههناردهی نهوتهوه کۆبوونهوه
نیسان 20, 2025 18:59 Asia/Tehran
شاندەکانی حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لە هەولێر کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکشەممەی ئەم شاندانە، باس لە کارو چالاکیەکانی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت کرا. لایەنەکان پرسی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی نەوت تاووتوێ کرد، لە بەرامبەردا گوێ لە بیروڕای کۆمپانیاکانی وەبەرهێنی نەوت لەمبارەوە گیرا.