دیدار و چاوپێکەوتنی ئیلهام ئەحمەد و مەزڵوم کۆبانێ لەگەڵ نیچێروان بارزانی لە هەولێر
نیسان 24, 2025 20:08 Asia/Tehran
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە وئیلهام ئەحمەد و بەرپرسی پێوەندی دەرەکی پەیە دە لە دیدار لەگەڵ نیجێروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەسەر گرینگایەتی هاوبەشی کوردەکان وهەموو گروپە سووریەکان لە سەروەری و ئیدارەکردنی سووریا ودابین کردنی مافی هەموو پێکهاتەسووریەکان پیداگریان کرد ولە سەر هاوکاری هاوبەشی نێوان ئەندامانی سووریا بۆ پاڕاستنی ئاشتی وسەقام بیروڕایان گوڕیه وە.
لەم دیدارە دا دوایین گۆڕانکاریەکانی سووریا وپێوەندی هەسەدە وگروپەکانی سیاسی تری کورد لە سووریا لەگەڵ حکومەتی کاتیی سووریا وهەروەها هەڕەشەی تیرۆریسم وبەرنگاربوونەوەی هەڕەشەی داعش درایە بەر باس ولێکدانەوە . لەم دیدارەدا هەروەها لە بارەی ئۆردوگای هول ودەوری وڵاتانی جیهان بۆ وەرگرتنەوەی شارومەندەکانیان لەم کەمپە وکۆتاییدان بە دۆخی ئەم کەمپە بیروڕایان گوڕیەوە.