یەکگرتووی ئیسلامیی داوای پێکهاتنی ئۆپۆزسیۆنێکی یەکگرتوو دەکا لە پەرلەمانی هەرێم
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i438456-یەکگرتووی_ئیسلامیی_داوای_پێکهاتنی_ئۆپۆزسیۆنێکی_یەکگرتوو_دەکا_لە_پەرلەمانی_هەرێم
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم، خوازیاری پێکهاتنی چوارچێوێکی هاواهەنگ لەنێوان هەموو ڕەوت و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2025 15:38 Asia/Tehran
  • یەکگرتووی ئیسلامیی داوای پێکهاتنی ئۆپۆزسیۆنێکی یەکگرتوو دەکا لە پەرلەمانی هەرێم

فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی هەرێم، خوازیاری پێکهاتنی چوارچێوێکی هاواهەنگ لەنێوان هەموو ڕەوت و لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی پەرلەمان بوو.

"مستەفا عەبدوڵڵا" سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان وتی: "ئۆپۆزسیۆن دەبێ یەکگرتوو بێ، ڕێبازێکی دیاریکراو بگرێتەبەر و بە شێوازێکی شێلگیرانە بەرەوڕووی دەسەڵاتدارییەکی ناکارامە بێتەوە، بۆیە، بانگهێشتی هەموو رەوت و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان لە پەرلەمان دەکەم ناکۆکییەکان وەلانێن، ئەگەر ناتوانین فراکسیۆنێکی هاوبەش پێک بێنین لانیکەم دەبێ چوارچێوێکی هاواهەنگ و هاوبەش بەدی بێنین هەتا بتوانین لەبارەی هەر بابەتێک کە دێتەئاراوە، بەشێوەی یەکپارچەو یەکگرتوو، کاردانەوە پێشان بدەین.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی کردە هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی عێراق و وتی: " جگە لە دوو پارتی دەسەڵاتدار واتە پارتی و یەکێتی، گشت پارتەکان دەبێ لە لیستێکدا بەشداری هەڵبژاردن بن."