واده‌ی دابه‌شکردنی پاره‌ی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه دیاری‌کرا
May 06, 2025 18:57 Asia/Tehran
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، رۆژی پێنجشه‌ممه هاوکاریی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌کرێت که له‌ئێستادا زیاتر له ٥٦ هه‌زاریان له ڕێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه پاره‌کانیان وه‌رده‌گرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، "دوای ئه‌وه‌ی هاوکاریی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ هێزی پێشمه‌رگه خرایه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه و به‌رنامه‌کان (ژمێریاری سه‌ربازی)، ڕێکاره دارایی و ژمێریارییه‌کانی به‌کۆتا هێناوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕۆژی پێنجشه‌ممه هاوکاریه‌که دابه‌ش ده‌کرێت".ئەم وەزارەتخانەیە ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو کە "ئێستاکە سه‌روی ٥٦ هه‌زار پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی پرۆژه‌ی هه‌ژماری منەوە هاوکاری هاوپه‌یمانان وه‌رده‌گرن".