تورکیا لە ٣ ڕۆژدا ٥٤١ جار هەرێمی بۆردومان کردووە
May 11, 2025 15:43 Asia/Tehran
پاش تێپەڕینی زیاتر لە دوو مانگ لە ڕاگەیەندراوەکەی عەبدوڵا ئۆجالان و ڕاگەیەندنی ئاگربەس، پەلامارەکانی سوپای تورکیا بەتایبەت لە خاکی هەرێمی کوردستان ئێستایش هەر بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازیی "پەکەکە"یە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە سوپای تورکیا تەنیا لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٥٤١ هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی کردۆتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. لە ڕۆژانی ٨ و ٩ و ١٠ی ئەم مانگەدا سوپای تورکیا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی جەنگی، چەکی قورس و تۆپ و هاوەن پەلامارەکانی ئەنجامداوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بۆمبی قەدەغەکراو لە چیای زاپ بەکارهێنراوە.