May 12, 2025 18:45 Asia/Tehran
  • نێچیروان بارزانی : لە بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشانەوە پشتیوانی ئەکەین

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند : لە بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشانەوە ودانانی چەکەکانیان پشتیوانی دەکەین وئەو کارە بە هەنگاوێکی کاڕیگەر ئەزانین .

نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە کاردانەوە بە هەڵوەشانی پەکەکە لە پەیامێکدا نووسیی: بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشان ودانانی چەکەکان ، نیشانەی گەشەی سیاسیە وڕڕیگایەک بۆ دیالۆگی ڕاستەقینە دەکاتەوە کە ژیانی ئاشتیخوازانە وهەروەها بەهێزکرانی پاڕاستنی سەقام لە تورکیا وسەرانسەری ناوچە ی لەگەڵدا دەبێت. 

لە درێژە ی ئەم پەیامەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا  هاتووە هەڵوەشانەوەی پەکەکە کوتایی ئەدات  بە دەیان ساڵ توندوتیژی، ئازارو چەرمەسەری  وناوچە بەرەوداهاتوو و ئاسۆی نوێ وهەروەها پێشکەوتنی ڕاستەقینە ڕێنوێنی ئەکات وئێمە ئامادەیی تۆکمە وتەواوی خۆمان لەدرێژەی هەموو جۆرە یارمەتی وهاوکاری بۆ سەرکەوتنی ئەم هەل ودەرفەتە مێژووییە ڕادەگەینین . 

سەرپەیڤ