May 27, 2025 19:20 Asia/Tehran
  • سەعدی پیرە: یەکێتی خوازیاری پێکهاتنی خێرای کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمە

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند; ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی بافڵ  تاڵەبانی، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێکران لە ناویاندا پێکهێنانى کابینەى دەیەم.

سەعدى ئەحمەد پیرە ئاماژەى بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین ئەنجامەکانی دانوستانەکانى نێوان شاندى دانوستانکارى یەکێتیی و پارتى بۆ پێکهێنانی حکومەتیان تاوتوێکردووە.

ناوبراو وتیشى، "دەکرێت لە کۆبوونەوەکانی داهاتوودا لە بارەى پێکهێنانى حکومەت داواکارییەکان لەبارەى پۆستە سیادى و باڵاکانەوە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت". ئاماژەى بەوەکرد کە یەکێتی لەگەڵ ئەوەدایە بەزووترین کات کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێکبهێنرێت.

سەرپەیڤ