٥٤ چالاکیی ناڕەزایەتی لە دوومانگی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
تۆڕی هاوپەیمانی 19 بڵاویکردەوە، لە دوو مانگی ڕابردوودا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان 54 چالاکی ناڕەزایەتییان لە شارە جیاوازەکان ئەنجامداوە. ئەم چالاکییانە کە زۆربەیان لە سلێمانی و هەولێر چڕبوونەتەوە، لەگەڵ داواکارییەکانی وەک باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، پێدانی مووچە، پاڵپشتیکردنی غەززە، هاوڕێ بووە و هاوکات ڕێگریکردن لە هەندێک گردبوونەوە و دەستگیرکردنی دوو چالاکوانی مەدەنیش تۆمارکراون
. تۆڕی هاوپەیمانی نوزدە ڕایگەیاند، لە دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵدا هاووڵاتیان پەنجاو چوار چالاکی ناڕەزایی و خۆپیشاندان و گردبوونەوەیان لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، لە مانگی ئاڤریلدا بیست و سێ چالاکی و لە مانگی مای دا سی و یەک چالاکی ئەنجامدراوە. ڕێگری لە سێ چالاکی مەدەنی کرا و دوو هاوڵاتی دەستگیر کراون. هەروەها تۆڕەکە ڕایگەیاندووە کە ڕێگری لە شەش چالاکی بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەکان، ٦شەش چالاکی بۆ مووچە دوو چالاکی دژی جینۆسایدی کوردانی عێراق و دوو خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە غەززە گیراوە. هه ڕوه ها حەوت چالاکی به داخوازی جۆراوجۆر هه بوو کە سێزدەی له سلێمانی و دە له هه ولێر بوو، گردبونه وه ی هاوپشتی له گه ڵ غه ززه له پێنجوێن، حەوت چالاکی بۆ خزمه تگوزاری گشتی، چوار چالاکی بۆ دامه زراندن، سێ چالاکی دژ به تێچووی پڕۆژه ی ڕووناکی، سێ چالاکی بۆ مووچە ، دوو چالاکی بۆ مافی که مئه ندامان، دوو چالاکی بۆ مووچەی کرێکاران، و دە چالاکی بو داخوازی دیکه بەڕێوە چوون.