سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌که‌ى ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر ئێرانی کرد
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌که‌ى ئیسراییل بۆ سه‌ر کۆمارى ئیسلامیى ئێران دەکات .
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە کە له‌م کاته هه‌ستیاره‌دا ئه‌رکى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه، "کاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت."
سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌که ئاڵۆزتر ده‌که‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تى.
هەروەها محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆکی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له په‌یامێکدا سه‌رکۆنه‌ی پەلاماره‌که‌ی ڕژێمی زایۆنی بۆسه‌ر ئێرانی کرد و رایگه‌یاند: "شه‌ڕفرۆشتن له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ که‌س و لایه‌کدا نییه و ئێمه دژی په‌لاماره ناڕه‌واکه‌ی ئیسراییلین بۆ سه‌ر ئێران، که ده‌بێته مایه‌ی جه‌نگێکی درێژخایه‌ن".
دەزگای میدیایی جەماوەری حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستانیش لە پەیامێکی تایبەت بۆ دەزگای میدیایی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی کردووە.