بەیاننامەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i440125-بەیاننامەی_سەرۆکایەتی_هەرێمی_کوردستان_بۆ_شەرمەزارکردنی_هێرشە_درۆنییەکانی_ئەمدواییە
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەو هێرشە درۆنیانەی شەرمەزار کرد کە لەم ماوەیەدا کراونەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی هەرێم.
(last modified 2025-07-15T11:57:59+00:00 )
ته‌مووز 15, 2025 16:19 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەو هێرشە درۆنیانەی شەرمەزار کرد کە لەم ماوەیەدا کراونەتە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی هەرێم.

نێچیرڤان بارزانی وتی: دوێنێ و ئەمڕۆ کێڵگە نەوتییەکانمان لە ناوچەی خورمه‌ڵه‌ و سه‌رسنگ کەوتوونەتە بەر هێرش. ئه‌و هێرشانه‌ سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى وڵات و وه‌به‌رهێنانى ناوخۆیى و بیانى ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌. بارزانی وتیشی: حکومه‌تى عێراق پێویسته‌ هه‌موو ڕێکارێکى به‌په‌له‌ و پێویست بگرێته‌ به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و هێرشانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى هێرشبه‌ران و سزادانیان.