عێراق بڕیاری ناردنی مووچەیدا، بەڵام بە مەرجەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i440995-عێراق_بڕیاری_ناردنی_مووچەیدا_بەڵام_بە_مەرجەوە
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری ناردنی موچەی دا، بەڵام مەرجی هەیە و بڕیارەکەی تەنها بۆ مانگی (حوزەیران/6)ـە. دەبێت هەرێم لەم هەفتەدا 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات و هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 19, 2025 15:29 Asia/Tehran
  • عێراق بڕیاری ناردنی مووچەیدا، بەڵام بە مەرجەوە

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیاری ناردنی موچەی دا، بەڵام مەرجی هەیە و بڕیارەکەی تەنها بۆ مانگی (حوزەیران/6)ـە. دەبێت هەرێم لەم هەفتەدا 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکات و هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە.

ناوبراو ئاماژەیشی بەوە کردووە کە بڕیارەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تەنها بۆ مووچەی مانگی (حوزەیران/6)ـی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە". لەکاتێکدا چارەنوسی موچەی مانگەکانی دیکە نادیارە.عەلی حەمەساڵح باسی لەوەش کرد، عێراق دەرفەتێکی دیکەی بە حکومەتی هەرێم داوە بۆ ڕادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ، دەبێت لەم هەفتەدا 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکەن و هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکات.