شەرمەزار کردنی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەر لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە
ئهیلوول 10, 2025 18:36 Asia/Tehran
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر قەتەری بە هەڕەشەیەک بۆ ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچە زانی.
لەم بەیاننامەیەدا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داواکراوە هەموو توانای خۆی بۆ پێشگیری کردن لە دوپاتبوونەوەی وەها کاروکردەیەک وگەڕاندنەوەی ئاشتی وئارامش بۆ ناوچە دەکار بینێت. محەممەد حاجی مەحمود سەرۆکی حزبی سوسیال دێموکراتی کوردستانیش ئەم کارەی بە پیشیلکردنی ئاشکرای یاساوڕێسای نێودەوڵەتی وئەخلاقی زانی وپیداگرت کە ئەم ڕووداوه ، هەروەک پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەر ئێران لە ڕەوتی وتووێژەکانی تاران وواشنتۆن ، دەرفەتی ئاشتی لە نا و دەبات وئاگڕی شەڕ بڵێسەدارتر دەکات.