جوڵانەوەی نەوەی نوێ: پارتی و یەکێتی پێش هەڵبژاردنەکان گەیشتوونەتە خاڵی کۆتاییان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i442285-جوڵانەوەی_نەوەی_نوێ_پارتی_و_یەکێتی_پێش_هەڵبژاردنەکان_گەیشتوونەتە_خاڵی_کۆتاییان
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا لە ڕەوشێکی قەیرانیدان و تەنانەت تەحەمولی بینینی وێنەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ واتە شاسوار عەبدولواحیدیشیان نییە.
(last modified 2025-10-17T13:14:40+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 17, 2025 16:42 Asia/Tehran
  • جوڵانەوەی نەوەی نوێ: پارتی و یەکێتی پێش هەڵبژاردنەکان گەیشتوونەتە خاڵی کۆتاییان

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند کە پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا لە ڕەوشێکی قەیرانیدان و تەنانەت تەحەمولی بینینی وێنەکانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ واتە شاسوار عەبدولواحیدیشیان نییە.

هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتی: پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق لەم هەڵبژاردنەدا لە ڕەوشێکی نالەباردان. ئەوان تەنانەت تەحەمولی بینینی وێنەکانی ساسوار عەبدولواحیدیان نییە و بە بینینی تووڕە و دەمارگرژ دەبن. پێش ئەوەی هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچێ، پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراق گەیشتوونەتە خاڵی کۆتایی خۆیان.

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە ڕۆژی ١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ بەڕێوە دەچێت.