جەوهەر هەرکی: تۆمەت پاڵدانەکانی پارتی، پووچ و بێ بنەمان
کانونی یهکهم 05, 2025 18:02 Asia/Tehran
دانپێدانانی تەلەفزیۆنیی نێچیروان هەرکی، بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە قەزای خەبات، کاردانەوەی بەدواوە بوو.
جەوهەر مەحیەدین هەرکی، سەرۆکی عەشیرەی هەرکی بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، تۆمەت و ئیدیعاکانی دەزگەی ئاسایشیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بە "بێ بنەماو ساختە" زانی و رایگەیاند کە ئامادەیە لەبەردەم هەر دادگەیەکی بێلایەنی نێودەوڵەتیدا حازر بێ. کوڕی جەوهەر هەرکیش کە لە دانپێدانانەکانی بەرپرسی یەکێتی لە خەباتدا، ناوی هێنراوە، وتوویەتی؛ هەمووی ئەو بابەتانە سێناریۆ و درۆن و ئامادەم بچمە دادگەیەکی نێودەوڵەتی هەتا ئاشکرا بێ کە پارتی درۆ دەکا. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیش لەوبارەوە وتی: