پێداگریی "ئەسەدی" لەسەر پەرەی مێژوویی و ستراتژیکی هەولێر و تاران
کونسوڵی ئێران لە هەرێمی کوردستانی عێراق، پەیوەندیی تاران و هەولێری بە مێژوویی، ستراتژیک و گەشەسەندوو لێکدایەوەو جەختی کرد لەسەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە.
"فەرامەرز ئەسەدی" کونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر وێڕای ڕێزگرتن لە رۆڵی ئیجابیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هاوکێشە ناوچەییەکاندا، پێی داگرت؛ بەهۆی خاڵی هاوبەشی کەلتوریی لە نێوان خەڵکی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراقدا، بوونی سنوری هاوبەش و درواسێتی شیاوی بەردەوام، پەیوەندیی تاران و هەولێر، لەئاستێکی بەرزی مێژوویی دایە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکەم وڵات بوو کە دەروازە ئابووری، سیاسی و کەلتورییەکانی لەڕووی خەڵکی هەرێمی کوردستاندا کردەوە، وتی: ڕێگای پەرەپێدانی پەیوەندییە تیجاریەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ڕێگایەکی پاوەجێ و ڕوو لە گەشەیەو دوولایەن مکوڕن لەسەر ئاسانکاریی بۆ تیجارەتکردن و سود وەرگرتن لە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.