شوبات 21, 2026 19:15 Asia/Tehran
  • درێژەی ناكۆكیی نێوان پارتی و یەكێتی لەسەرپۆستی سەرۆكایەتی عێراق

ئەندامێکی هەڵكەوتەی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بەردەوامیی ناکۆکی نێوان حزبەکەی و یەکێتی نیشتمانی لەسەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریەتی عێراقی ڕاگەیاند.

وەفا محەمەد كەریم جەختی كرد؛ چارە نووسی دۆسیەی سەرۆك كۆماریەتی عێراق هێشتا دیاری نەكراوە. ناوبراو وتیشی پێكهاتنی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریەتی عێراق.

 ئەو ئەندامەی پارتی بانگەشەی كرد: یەكێتیی  پێكهاتنی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستانی خستووەتە دواوە تا بە گرتنی پۆستی  سەرۆك كۆماریەتی  بە شێوەی هاوبەش بەرەو پێش بڕوات .

 

سەرپەیڤ