دیداری سودانی و تاڵەبانی و پێداگرییان لەسەر پێویستیی هاوکاریی هێزی سیاسیی عێراقی
شوبات 22, 2026 20:20 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و جەختیان کرد لەسەر پێویستیی هاریکاری لە نێوان هێزە سیاسییەکانی عێراق.
هەردوولایەن دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان خستە بەر باس و لێکدانەوە. هەروەها جەختیشیان کرد لەسەر گرنگایەتیی بەهێزترکردنی هەوڵەکان و ڕێکخستنی ئەو هەوڵانە بۆ چوونەپێشەوە لە ڕێگای چاکسازی و دابینکردنی پێداویستییەکانی هەموو گەلی عێراق. هەروەها لە دیدارەکەدا پێداگری کرا لە سەر پێویستیی هاوکاری و هەواهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان و یەکخستنی ڕوانگە و هەڵوێستەکان، بە لەبەرچاوگرتنی پرەنسیپی هاوبەشبوون وهەست بە بەرپرسیارێتی کردن بەرامبەر بە دیاریکردنی چارەنووسی پابەندییە یاساییەکانی دیکە.