سەعدی پیرە: داوامان لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەشداری کۆبوونەوەی لوتکە بێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i445678-سەعدی_پیرە_داوامان_لە_بافڵ_تاڵەبانی_کرد_بەشداری_کۆبوونەوەی_لوتکە_بێ
ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وێڕای ئاماژە بە داوای فەرمیی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی سەرۆک پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، پێی داگرت؛ بەردەوامیی دواکەوتنی دەسبەکار بوونی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی تازە، بە زیانی هاووڵاتیانەو کابینەی داهاتوو بێ هاوبەشیی یەکێتی نیشتمانی و پارتی پێک نایە.
(last modified 2026-07-27T14:28:50+00:00 )
ته‌مووز 27, 2026 17:57 Asia/Tehran
  • سەعدی پیرە: داوامان لە بافڵ تاڵەبانی کرد بەشداری کۆبوونەوەی لوتکە بێ

ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وێڕای ئاماژە بە داوای فەرمیی یەکێتی لە بافڵ تاڵەبانی بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی سەرۆک پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، پێی داگرت؛ بەردەوامیی دواکەوتنی دەسبەکار بوونی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی تازە، بە زیانی هاووڵاتیانەو کابینەی داهاتوو بێ هاوبەشیی یەکێتی نیشتمانی و پارتی پێک نایە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لە دیمانە لەگەڵ پەیامنێراندا وێڕای ئاماژە بەوەی کە دواخرانی دەسبەکارکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی تازەی هەرێمی کوردستان، کارێکی نەشیاوە بەرامبەر هاووڵاتیان. جەختیشی کرد؛ یەکێتی نیشتمانی وەک یەکێ لە پارتە سەرەکییەکان، چاوەڕوانی بیانوو یان بڕیاردانی لایەنەکانی دیکە نابێ و پیێویستە پەرلەمان هەرچی خێراتر چالاکیی خۆی دەسپێبکاتەوەو کابینەی تازە پێک بهێنرێ.

ئەندامی مەکتەب سیاسیی یەکێتی نیشتمانی هەروەها داوای لەو یەکێتییەو پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کرد، نەرمیی زیاتر بنوێنن، لە هەندێ مەوقیف و هەڵوێستی خۆیان بکشێنەوەو بوار بۆ هاوبەشیی هەموو پارتەکان لە کابینەی داهاتووش خۆش بکەن.