هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان بەردەوامە
تهمووز 28, 2026 17:08 Asia/Tehran
ژێدەرەکانی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند کە تەقینەوەی زۆر لە هەولێر و سلێمانی ڕوویداوە.
میدیای عێراقیی سابرین نیوز لە هەواڵێکی بەپەلە و تایبەتدا نووسی: دامودەزگا ڕادارییەکان و بنکەکانی گرووە تیرۆریستییە جیاییخوازەکانی دژبەری ئێران لە ناوچەکانی خەلیفان و سۆران لە پارێزگای هەولێر کراونەتە ئامانج.
سابرین نیوز هەروەها بە ئاماژە بە ڕوودانی ٧ تەقینەوە لە دەڤەری هەولێر، ڕاشیگەیاندووە کە کۆنسوڵخانەی ئەمریکایش لە نێو ئەم شارەدا کراوەتە ئامانج.
هەر لەم پێوەندییەدا ژێدەرە کانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی گازیی کورمور لە پارێزگای سلێمانی.
سەرپەیڤ