مەسرور بارزانی: نامانەوێت ببینە بەشێک لە ململانێکانی ناوچەکە/ پەیوەندیمان لەگەڵ ئیسرائیلدا نیە
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق بەئاماژە بەوەی کە ئەو هەرێمە نایەوێ تێوەگلاوی ململانێ و پێکدادانە ناوچەییەکان ببێ، پێی داگرت: هەموو هەوڵمان لەسەر ئەوە چڕ دەکەینەوە کە بەدور بین لە هەرچەشنە گرژیی و نائارامییەک.
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها وتی: بۆ هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی هێزە فەرمییەکاندا، پشتگری بڕیاری حکومەتی عێراق دەکەین و هیچ لایەنێک گوشاری نەخستووینەسەر بەشداری شەڕ بین و نامانەوێ لایەنێکی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچە بین.
وتیشی: ئەوەی وا ئێمە پێوشوێنی دەگرین پاراستن و بەدوور گرتنی هەرێمە لە هەرچەشنە ململانێ و تێکهەڵچوونی سەربازیی.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق هەروەها وتی کە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئیسرائیلدا نیەو سیاسەتی دەرەوەیی لە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندیی دایە.
وتیشی: لە دە ساڵ لەمەوبەرەوە هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە بنکەی ئاسمانیی حەریر ئامادە نیە.
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی کە هەرێم پەیوەندیی باشی لەگەڵ دیمەشقدا هەیە کە خەریکە بەرەوپێش دەچێ و پەیوەندیی لەگەڵ تورکیاش زۆر باش و داڕێژراو لەسەر بنەمای هاوکاریی و هەماهەنگییە.