نێچیرڤان بارزانی: نابێ عێراق ببێتە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لە وڵاتانی دراوسێ
ئاب 09, 2026 19:10 Asia/Tehran
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە عێراق وەک هێزێکی سەقامبەخش لە ناوچەکەدا بمێنێتەوە و نابێت ببێتە سەکۆیەک بۆ هەڕەشەکران لە وڵاتانی دراوسێ یان گەلانی دیکە.
نێچیرڤان بارزانی پاش کۆبوونەوەی هاوپەیمانی کاربەڕێوەبەری حکومەتی عێراق لە بەغدا، پێیداگرت لەسەر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات بۆ جێبەجێکرانی بەرنامەکانیی حکومەت، بەهێزکرانی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکرانی پرۆسەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی عێراقی. ناوبراو هەروەها جەختیشی کرد لەسەر پێویستیی پاوانکرانی چەک لە دەستی حکومەت بۆ بەهێزکردنی سەروەری یاسا و دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ عێراق، هاوکات پاڵپشتی خۆی بۆ سەرۆک وەزیران و حکومەتی ئەم وڵاتەش دەربڕی لە بواری ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و پاراستنی بەرژەوەندیی باڵای عێراق.
سەرپەیڤ