بافڵ تاڵەبانی گەیشتە بەغدا
بافڵ تاڵەبانی،سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە.
لە دیداری بافڵ تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم، دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە تاوتوێکرا و جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی بونیادنەرانەی نێوان لایەنەکان کرایەوە، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە. بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحیش کۆبووەوە و تێیدا باس لە سەرخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کرا بۆ بەردەوامیی هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کە بە فاکتەری پاراستنی سەقامگیریی زانرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نیشتمانی بۆ چارەسەری کێشەکان کردەوە، تاوەکو متمانەی نێوان لایەنەکان زیاتر بێت و بەربەستەکان تێپەڕێنرێن، لەپێناو گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی گشتیی عێراقدا بێت. بافڵ تاڵەبانی هەروەها لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانیش کۆبووەوە.