کۆتایی فەرمانبەرێتی هێزە ئەڵمانییەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق
ئاب 26, 2026 18:15 Asia/Tehran
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، فەرمانبەرێتی سەربازیی ئەڵمانیا لە عێڕاق کۆتایی پێهاتووە. مەراسیمی فەرمیی کۆتایی ئەو فەرمانبەرێتییە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە چوو.
بەقسەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ژوماری هێزە سەربازییەکانی ئەڵمانیا کەمتر لە چل ڕاوێژکاریی سەربازیی بوو کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمریکاو لەبواری مەشق پێکردن و پشتیوانیی لە هێزی پێشمەرگە چالاکیان ئەنجام دەدا.
وەزارەتی پێشمەرگە وێڕای ڕێزگرتن لە پشتگریی سەربازی، پزیشکی و پشتیوانیی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، ئەو ڕاوێژکارانە پاش کۆتایی ئەرک و فەرمانبەرێتییەکەیان، خاکی عێراقیان جێهێشت.
سەرپەیڤ