-
پێداگری هێمن هەورامی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن
ئادار 16, 2023 04:49هێمن هەورامی تەئکیدی لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێم ، لە کاتی خۆیدا کردەوە.
-
٤٠٠ میلیارەکەی موچەی کارمەندانی هەرێم بۆ شتی دیکە خەرج ناکرێ
ئادار 16, 2023 08:19وەزیری دارایی هەرێم: ٤٠٠ میلیارەکەی موچە هاتووە و بۆ شتی دیکە خەرجی ناکەین.
-
سودانی بۆ رێزنان لە قوربانیانی هەڵەبجە گەیشتە هەولێر
ئادار 16, 2023 08:19سودانی بۆرێزنان لە قوربانیانی هەڵەبجە گەیشتە هەولێرو لە دوای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم جەختی لەسەر بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە کردەوە.
-
بارزانی:کاتی ئەوەیە لە عێراق پێکەوە هەمومان بە ڕوانگەیەکی هاوبەشەوە سەیری داهاتوی ئەم وڵاتە بکەین
ئادار 15, 2023 20:27«بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە وتارێکدا لەدیداری سلێمانی رایگەیاند: کاتی گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانە و ئازایانە و کاتی ئەوەیە لە عێراق پێکەوە هەمومان بە ڕوانگەیەکی هاوبەشەوە سەیری داهاتوی ئەم وڵاتە بکەین، لە هەرێمی کوردستانیش دەبێت بە گیانی یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوەیی، کێشە و ناکۆکییەکان چارەسەر بکەین.
-
سودانی: دوو رۆژ لەمەوبەر رێککەوتین ھەڵەبجە بکەینە پارێزگا، ئەمە کەمترین شتە پێشکەش بە قوربانیانی ئەم شارەی دەکەین
ئادار 15, 2023 19:58«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا لەدیداری سلێمانی رایگەیاند: دوو رۆژ لەمەوبەر رێککەوتین ھەڵەبجە بکەینە پارێزگا، ئەمە کەمترین شتە پێشکەش بە قوربانیانی ئەم شارەی دەکەین.
-
جێنین پلاسخارت: نەتەوە یەکگرتووەکان بە تەواوی پشتیوانی لە سەقامگیریی ئەمنی و سیاسیی عێراق دەکات
ئادار 15, 2023 19:23نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لە دیداری سلێمانیدا رایگەیاند:زیادبوونی رێژەی بێکاری و نەبوونی ئازادیی رادەربڕین لە دیارترین کێشەکانی هەرێم و عێراقن و هەردوولا پێویستیان بە گفتوگۆی زیاترە و پرسی گەندەڵیش پێویستی بە چارەسەرییە.
-
بەرھەم ساڵح:گرنگە لەم دەرفەتەدا ئاوڕێک لە 20 ساڵی رابردوو بدەینەوە
ئادار 15, 2023 19:19سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە وتاری دەستپێکی دیداری سلێمانی ڕایگەیاند: گرنگە لەم دەرفەتەدا ئاوڕێک لە 20 ساڵی رابردوو بدەینەوە.
-
«بافڵ تاڵەبانی» پێشوازیی لە «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق کردو پێکەوە کۆ بوونەوە
ئادار 15, 2023 16:50«بافڵ تاڵەبانی» سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە دەباشان پێشوازی لە «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندەکەی یاوەری کردو لە کۆبوونەوەیەک دا جەختی لە چارەسەرکردنی سیاسییانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کردەوە.
-
حکومەتی هەرێمی کوردستان راسپاردەی نوێی لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران دەرکرد
ئادار 15, 2023 13:59ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و ژمارەیەک راسپاردە و پێشنیاری سەبارەت بە چۆنیەتیی زیادکردنی داهاتی گشتی و دابینکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا، دەرکرد.
-
پرۆە یاسای بودجەی گشتی پەسەندکراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە گەورەترین پڕۆژەیاسا لەمێژووی ئەو وڵاتە دێتەئەژمار
ئادار 15, 2023 08:36نوێنەری پارێزگەی سلێمانی لە پارلمانی عێراق وێڕای ئاماژە بە بودجەی گشتیی سێ ساڵەی حکومەتی فیدڕاڵی کەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا، ئەو بودجەیەی بە گەورەترین پڕۆژەیاسا لەمێژووی ئەو وڵاتەدا پێناسە کرد.