-
کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی
حوزه‌یران 11, 2022 21:34 بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان لە گرنگی خزمەتکردنی هاوڵاتییان کردەوە.
-
عومەر عەبدولعەزیز : دەسەڵاتدارانی هیندستان سووکایەتی بە موسوڵمانان دەکەن
حوزه‌یران 11, 2022 17:39سەرکردەیەکی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی لەئێستادا بەشێک لە بەرپرسانی حزبی دەسەڵاتدارانی هیندستان سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکەن، باڵاپۆشیی ئافرەتان، بانگ، نوێژی هەینی و نوێژی بەکۆمەڵیان قەدەغەکردوە، بەو هەوڵانەیان لە دژایەتی مسوڵماناندا هەموو سنورێکیان بەزاندووە، بۆیە داوا دەکەن سزای سیاسی و ئابوری بەسەر ئەو وڵاتەدا بسەپێنرێت.
-
پەرلەمانتارێکی کورد: هەرێمی کوردستان لە بەغدا دۆخی زۆر خراپە
حوزه‌یران 10, 2022 03:39سۆران عومەر پەرلەمانتارێکی کورد ڕایگەیاندووە: هەرێمی کوردستان لە بەغدا دۆخی زۆر خراپە، بەجۆرێکیش خراپە کە هاوپەیمانیەکەی لەگەڵ سەدرو سوننە و چوارچێوەی هەماهەنگیش فریای هیچی نەکەوتوون.
-
ھێرشی بە خۆفڕ بۆ سەر کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ھەولێر
حوزه‌یران 09, 2022 03:26سەرچاوە عێراقییەکان وایان بڵاو کردەوە کە کۆنسولخانەی ئەمریکا لە ھەولێر کەوتووەتە بەر ھەڵمەتی خۆفڕ.
-
بافڵ تاڵەبانی: پێشھاته‌کان واده‌خوازێت ھه‌مومان په‌رۆشی یه‌کڕیزیی نیشتمانی بین
حوزه‌یران 07, 2022 13:17«بافڵ تاڵه‌بانی» سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند: پێشھاته‌کان و گۆڕانکارییه‌کان واده‌خوازێت ھه‌مومان په‌رۆشی یه‌کڕیزیی نیشتمانی بین و له خه‌می خه‌ڵک و ئارامیی سیاسی ھه‌نگاوی کرداری بنێین.
-
رێبەر ئەحمەد : ئێستاش بەربژاری پۆستی سەرۆک کۆماریم
حوزه‌یران 06, 2022 11:09کاندیدى پارتى بۆ پۆستى سه‌رۆکى کۆمارى عێراق ڕایگه‌یاند، لهکۆبونهوهکانى پارتى‌و یه‌کێتى تائێستا باسى سه‌رۆک کۆمار نه‌کراوه، ده‌شڵێت:"پارتى سوره له‌سه‌ر کاندیدى خۆى بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته".
-
نێچیرڤان بارزانی و شاندێکى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبوونەوە
حوزه‌یران 06, 2022 06:47سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کۆبووه‌وه.
-
عەلی حەمەساڵح : رۆژانە 60 تانکەر نەوت سووریاوە دێتە هەرێمی کوردستان و گومرگەکەی نادرێت
حوزه‌یران 06, 2022 03:25سەرۆکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، رۆژانە 60 تانکە نەوت و 120 تانکەر قیر لە کوردستانی سووریاوە دێتە هەرێم و باج و گومرگەکەی نادرێت بە حکوومەت.
-
ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند بریارێکی لەبارەى دابەزاندنى دەسەڵاتەکان و فەرمانبەرانەوە دەرکرد
حوزه‌یران 05, 2022 08:31بە پێی هەواڵێکی شارپرێس ، سەرۆکی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت فەرمانێکی دەرکردووە و هەندێک لە دەسەڵاتی بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان لەنێو وەزارەتەکان داوە و جیا کراوەتەوە لە دەسەڵاتی وەزیرەکان و هەندێک دەسەڵاتیش دراوە بە وەزیرەکان.
-
هێزێکی نوێی ئەمەریکی گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانیی حەریـر لە هەولێـر
حوزه‌یران 05, 2022 07:04بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقیی، هێزێکی نوێی ئەمەریکی گەیشتوونەتە بنکەی ئاسمانیی هەریـر لە ڕۆژهەڵاتی هەولێـر.