-
سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین: ماڵی کوردیش لە ماڵی سوننەو شێعە باشتر نییە
May 27, 2022 07:22«سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین» ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ دکتۆر «موسه‌ننا سامه‌ڕائی» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی «عه‌زم » رایگه‌یاند: دۆخی عێراق ئه‌م هه‌مو دابه‌ش بوونه‌ی نێوخۆی ماڵی پێکهاته‌کانی هه‌ڵناگرێت، بە داخەوە ھەل و مەرجی ماڵی کوردیش لە ماڵی سوننەو شێعە باشتر نییە.
-
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم : بەشێکی زۆر لە گرژیەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقمان چارەسەر کردووە
May 26, 2022 11:51«شۆرش ئیسماعیل» وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە: بەشێکی زۆر لە گرژیەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقمان چارەسەر کردووەو لە ئێستادا دەتوانم بڵێم متمانەیەکی باش لەنێوانماندا هەیە.
-
کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە : لە کاتی کیمیابارانەکەی هەڵەبجەوە ھەتا ئێستا چارەنووسی دەیان منداڵ نادیارە
May 26, 2022 07:46کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە لە رۆژی جیهانیی ونبواندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: تائێستاش کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی گەڕان بەدوای چارەنووسی ونبواندا چارەسەر نەکراون و دەیان منداڵیش کە لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کەس و کاریان دابڕاون، چارەنوسیان نادیارە.
-
ھەردووک پاتە دەستەڵاتدارەکەی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندنێکی ھاوبەشیان بڵاو کردەوە
May 25, 2022 12:57پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێکیان بڵاوکرده‌وه و تیای دا جەختیان لەوە کردەوە کە، ئه‌مڕۆ له سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆبونه‌ته‌وه و لە کۆبوونەوەکەش دا راشکاوانه په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ردولا و دۆخی ئێستای عیراق و هه‌رێمی کوردستان و زه‌مینه‌ی هاریکاریی هاوبه‌ش و کاری پێکه‌وه‌یی، تاوتوێ کراوە.
-
ئەدھەم بارزانی بۆ پلاسخارت: ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌گه‌ڵیاندا دادەنیشی بۆخۆیان ھۆکاری نائومێدبوونی خه‌ڵکن
May 25, 2022 12:31«ئەدھەم بارزانی» له‌نامه‌یه‌کدا بۆ نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگه‌یاند: ئه‌و لایه‌نانه‌ی بڕیارە له‌گه‌ڵیاندا دادەنیشی و وتووێژ بکەیت بۆخۆیان ھۆکاری سەرەکیی نائومێدبوونی خه‌ڵک و بەشداری نەکردنیان لە ھەڵبژاردنەکاندان.
-
نامەی «بەشار ئەسەد» بۆ «میشێل عەون» بە بۆنەی ڕۆژی خۆڕاگری و ڕزگارکردنەوە
May 25, 2022 05:18«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا بە ناردنی نامەیەک ڕۆژی خۆڕاگری و ڕزگارکردنی لە «میشێل عەون»ی ھاوتای لوبنانیی خۆی پیرۆز کرد.
-
ھەولێر میوانداری لە ٢٠٠ کۆمپانیا دەکات
May 24, 2022 18:28بە بەشداری پتر لە ٢٠٠ کۆمپانیا، ھەولێر میوانداری پیشانگای نێونەتەوەیی کەرەستەی بیناچێکردنە.
-
پارتی وەڵام دەداتەوە
May 24, 2022 16:51فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانى عێراق لە وەڵامی ھەڕەشەکەی تاقمی ناسراو بە «ڕێکخراوەی هه‌ماهه‌نگیی خۆڕاگریی عێراق» ڕایگەیاند: لە جەنگەی ئەم قەیرانە سیاسیەی ئێستای عێراق گروپێک به‌تۆمه‌تى ناڕاست‌و درۆ هه‌ڕه‌شه له‌هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن کە دیارە ده‌یانه‌وێت ئارامى و ئاسایشتى کوردستان تێک بده‌ن.
-
تاقمێکی ناسراو بە «ڕێکخراوەی هه‌ماهه‌نگیی خۆڕاگریی عێراق» وشداری بە ھەرێمی کوردستان دەدات
May 24, 2022 16:31تاقمێک کە خۆی وەک «ڕێکخراوەی هه‌ماهه‌نگیی خۆڕ اگریی عێراق» ناساندووە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ھەڕەشەی لە ھەرێمی کوردستان کردووە.
-
پلاسخارت: با لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان لە بارەی ھەڵبژاردنەکانی داھاتووەوە وتووێژ بکەن
May 24, 2022 08:18نێردەی تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ کۆبوونەوەیەکی داخراو لە 26ـی ئایار بانگهێشتن کرد بە مەبەستی گفتوگۆ لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان.