-
شاندێکی حکومەتی عێراق بە ھاوڕێیەتیی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لەم وڵاتە گەییشتە ھەرێمی کوردستان
تشرینی دووه‌م 17, 2020 09:50شاندێکی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی «قاسم ئەعرەجی»، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی هەولێر و بەغدا سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ گەیشتە هەرێمی کوردستان.
-
قاسم شەشۆ فەرماندەی باڵای سەربازیی پارتی لە شنگال دەستی لەکارکێشایەوە
تشرینی دووه‌م 16, 2020 19:24قاسم شەشۆ فەرماندەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە قەزای شنگال و بەرپرسی باڵای سەربازیی پارتی لەو ناوچەیە رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی لە پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندەی شنگال پێشکەشکردوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە دانانی بابە شێخی ئێزدییەکاندا پرسی پێنەکراوە.
-
وه‌زاڕه‌تی ته‌ندروستیی ھەرێم: 23 که‌سی دیکه به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
تشرینی دووه‌م 16, 2020 14:44له ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا 659 که‌سی دیکه له هه‌رێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 23 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
-
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا: عێراق 320 ملیار دیناره‌که بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
تشرینی دووه‌م 16, 2020 09:50سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، دوای دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عیراق، بڕیارە بەغدا 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.
-
نێچیرڤان بارزانی: حکومەتی هەرێم ئامادەیە لەسەر نەوت لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت
تشرینی دووه‌م 15, 2020 15:32ئەمڕۆ یەکشەممە، سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەسەندکردنی یاسای کورتهێنانی دارایی (یاسای قەرزکردن)ی عیراق بەبێ کورد، کۆبوونەوە و گفتوگۆیان کرد.
-
لە ھەرێمی کوردستان : 571 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 28 کەسیش گیانیان لەدەستدا
تشرینی دووه‌م 15, 2020 13:51وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 571 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 28 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 426 کەسیش چاکبوونەتەوە.
-
له‌به‌رنه‌بونی کۆده‌نگی ، کۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێم گۆڕانکاری به‌سه‌رداھات
تشرینی دووه‌م 15, 2020 07:17مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی داوا ده‌کات کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێم و په‌رله‌مانتارانی کورد له باره‌ی یاسای قه‌رزه‌وه دوابخرێت و به‌هۆی به‌شدارینه‌کردنی زۆرینه‌ی فراکسیۆنه‌کانیش، گۆڕانکاری به‌سه‌ر کۆبونه‌وه‌که‌دا دێت.
-
زۆرینەی فراکسیۆنەکان کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێم ڕەتدەکەنەوە
تشرینی دووه‌م 14, 2020 11:33هه‌ریه‌ک له فراکسیۆنه‌کانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوی ئیسلامی و ئایینده له په‌رله‌مانی عیراق بایکۆتی کۆبونه‌وه‌که‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تییەکەی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن کە بریارە سبەینێ یەکشەممە بەڕێوەبجێت.
-
فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بناری (قەندیل)یان بۆردومان کرد
تشرینی دووه‌م 14, 2020 09:42ئێوارەی دوێنێ ھەینی ١٣ی تشرینی دووەم فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەچڕی بۆردومانی بناری قەندیلیان کرد.
-
هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان: ختوکه‌دانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، نابێته چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی دارایی
تشرینی دووه‌م 13, 2020 19:37لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ختوکه‌دانی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، نابێته چاره‌سه‌ر بۆ قه‌یرانی دارایی، جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،نابێ رێ بەوە بدرێت که‌ڵه‌که‌بوونی هه‌ڵه‌کانی رابردوو، داھاتووی گهلهکەمان بخاته مه‌ترسییەوە.