خۆپێشاندانەکانی رانیە و قەڵادزێ گرژی لێکەوتەوە
کانونی یهکهم 05, 2020 13:39 Asia/Tehran
ژمارەیەک لە هاوڵاتیان و موچەخۆران دژی دواکەوتن و لێبڕینی موچە لە شارەکانی قەڵادزێ و رانیە خۆپیشاندان کرد و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروست بوو.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی هەرێم ، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵکێکی بەرفراوانی شاری رانییە و قەڵادزێ دژی دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی موچە و کەمی هەلی کار و خزمەتگوزاری دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
هەربەپێی زانیارییەکان، لەکاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی هاوڵاتیان و کاسبکاران و مامۆستایان چین و توێژەکانی دیکە، هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی ڕشتنی کازی فرمێسک ڕێژ هێرشیانکردە سەر خۆپیشاندەران بەمەبەستی بڵاوە پێکردنیان.
هاوکات لەنێو ئەو گەنجانەدا تا ئێستا حەوت بۆ دە کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.
سەرپەیڤ