-
سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێک بۆ یادی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکان بڵاودەکاتەوە
ئاب 02, 2020 23:35سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە یادى شەش ساڵەی کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکاندا داوا دەکەن ئەو تاوانکارییە دۆکیۆمینت بکرێت و لەدادگا نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارانی ئەو تاوانکارییە دادگایی بکرێن، هەروەها بە پێویستی دەزانن قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوەو پەلە بکرێت لهگهڕان بهدوای بیسەروشوێنان و چارەنوسى نادیاراندا، هەوڵەکانیش بۆ گهڕاندنهوهی دانیشتوانی شنگال بۆ زێدى خۆیان چڕبکرێنەوە.
-
داوا دەکرێت هەڵەبجە لە هەڵبژاردنەکاندا وەک بازنەیەکی سەربەخۆ دیاریبکرێت
ئاب 03, 2020 02:35جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، نوسراویان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی عێراق کردوە بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا پارێزگای هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ دیاریبکرێت و ژمارەی کورسییەکانی دیاریکراوبێت، بەو پێیەی لە ئەنجومەنی وەزیران، مامەڵە فەرمییەکان و کۆدی خۆراکیدا هەڵەبجە وەک پارێزگا جیاکراوەتەوە.
-
دوای رۆژانی پشووی جەژن ، دانوستانەکانی بەغدا و ھەولێر دەستپێدەکەنەوە
ئاب 02, 2020 04:05وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ بەغدا، وادەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا لەسەر شایستە داراییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت گفتوگۆی باش کراون و دوای جەژن کۆبوونەوەکان دەستپێدەکەنەوەو ئاراستەی گفتوگۆکانیش بەرەو رێککەوتنە.
-
نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە ھەرێم
ئاب 01, 2020 18:51ئەمرۆ شەممە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە پارێزگاکانی هەرێم بڵاوکردەوە
-
فڕۆکەکانی تورکیا چیای خامتیریان لە زاخۆ بۆردومان کرد
ئاب 01, 2020 13:13لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی سنوری گوندی پرەخێ و چیای خامتیر و دەوروبەری کە دەکەونە سنوری قەزای زاخۆ بۆردومان دەکەن و بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکانیش ژمارەیەکی زۆری پوش و پاوان و داربەڕوی لەناوچە شاخاوییەکان سوتان.
-
کونسوڵخانهى ئێران له سلێمانى مهرجهکانى گهشتکردنى بۆ ئێرانی ڕاگهیاند
ئاب 01, 2020 09:45کونسوڵخانهى ئێران له سلێمانى مهرجهکانى گهشتکردنى بۆ ئێرانی ڕاگهیاند که پشکنینى کۆرۆنایه.
-
دەستپێبوونەوەی گەشتە ئاسمانیەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە
ئاب 01, 2020 08:57بە پابەندبوون بە مەرجەکانی خۆپارێزیی، فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان بەڕووی گەشتیاراندا کرانەوە و ژمارەیەک رێنماییان بۆ گەشتیاران خستووەتەڕوو.
-
داوا دەکرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش لە ٦ حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەنجام بدرێت
ئاب 01, 2020 03:54پەرلەمانتارێکی کوردی عێراق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان و حکومەتەکەی باشترین دەرفەتیان لەبەردەمدایە کە لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش ئەنجام بدرێت.
-
شاندەکەی ھەرێمی کوردستان ھەمیسان ڕێگای بەغدا دەگرێتەوە بەر
تهمووز 31, 2020 13:49میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە: لەدوای جەژنی قوربان شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا و ھەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی دەدات.
-
مهرجی ههرێمی کوردستان بۆ رێککهوتن لهگهڵ بهغدا
تهمووز 29, 2020 23:01«مەسرور بارزانی» سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری ناوخۆی عێراق کردو ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەر کردنی بنەڕەتیی کێشەکان لە گەڵ دەوڵەتی ناوەندی دەربڕی .