-
پەرلەمانتارێکی ھەریمی کوردستان ڕوو لە حکومەتی ھەرێم: ئێوە لە تەقینەوەی ناڕەزایەتیەکان دەترسن و بە کۆرۆنا دەریدەبڕن
May 29, 2020 08:35سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ڕوو لە دەستەڵتدارانی ھەرێم ڕایگەیاندووە: دەتانەوێ بەناوی گەڕانەوەی کۆرۆنا ھێز بڵاوە پێ بکەن، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ئێوە لەتەقینەوەی ناڕەزایەتیەکان دەترسن و کەچی بە کۆرۆنا دەریدەبڕن.
-
مامۆستا و فەرمانبەرانی هەڵەبجە ڕۆژی ھەینی خۆپیشاندان دەکەن
May 28, 2020 12:57جەماوەری ھەڵەبجە بۆ پاڵپشتی لە مامۆستاکانی دهۆک و بە تایبەت فەرمانبەرە ڕاپێچ کراوەکان رۆژی هەینی خۆپیشاندانێک ساز دەکەن.
-
ھێرشی دووبارەی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق
May 27, 2020 15:19شه‌وی رابردوو ئۆتۆمبێلێکی په‌که‌که له گوندى سه‌فره‌ى قه‌زای ماوه‌تی سه‌ربه پارێزگای سلێمانی له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه کرایه ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج چه‌کدارى په‌که‌که گیانیان له‌ده‌ست دا و نه‌خۆشخانه‌ى گونده‌که و مالێک زیانیان به‌ر که‌وت.
-
ئەمڕۆ دەروازەی حاجی ئۆمەران بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیدا ده‌کرێته‌وه
May 27, 2020 11:45ئەمڕۆ دەروازەی حاجی ئۆمەران بەرووی جموجۆڵی بازرگانیدا دەکرێتەوەو ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان‌و کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێ دەکاتەوە.
-
رێواز فایەق:بە پێی یاسا ئەو قەرزانەی حکومەت وەریدەگرێت نابێ لە پێنج ملیار دۆلار زیاتر بێت، ئەوانەی سەرپێچی بکەن دەبێ رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە
May 26, 2020 06:55سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:لە هیچ بارێک‌دا نابێت سەرجەمی ئەو قەرزانەی حکومەت وەریدەگرێت لە پێنج ملیار دۆلار زیاتر بێت،هەر بڕێک لەدەرەوەی ئەم بڕە ڕێپێدراوە قەرزکرابێت، سەرپێچی کردنی یاسایە و دەبێت پێش هەمووشت سەرپێچیکاران رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
-
پرسەنامەی ئه‌مینداری گشتیی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق بۆ کۆچی دوایی مامۆستا خوڕڕەم دڵ
May 25, 2020 21:18«سه‌لاحه‌دین موحەممەد به‌هائه‌دین» : ئەم کەسایەتیە مەزنە تەمەنێکی درێژی لە خزمەتی قورئان و تەفسیر و رۆشنبیریی ئیسلامیی لاوانی گەلەکەیدا بردەسەر.
-
وشداریدانی رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی لەسەر بەرزبوونەوەی ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان
May 25, 2020 18:23بەرپرسێکی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، ئامارەکانی بەرزبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان راستن و خەڵک پابەندی رێنماییەکان نین و لەو بارەیەوە هۆشداری دەدات.
-
شاندی ھەرێم بۆ جارێکی تر سەردانی بەغدا دەکاتەوە
May 25, 2020 17:30پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر ڕاستەوخۆ لەدوای پشووی جەژن سەردانی بەغدا دەکات، بە وتەی سەرچاوەیەکیش شاندەکە ڕێککەوتن لەسەر ڕادەستکردنی داهاتەکانی نەوت و خاڵە گەمرگییەکان دەکات لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی لەبەرانبەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پشک و شایستە داراییەکان.
-
وەزیری تەندروستیی هه‌رێم: بڵاوبوونه‌وه‌ی ئەمجارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌رێم مه‌ترسیداره
May 25, 2020 08:38وه‌زیری ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگه یاند، پێشبینی هه‌ڵکشانی ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌کرا، به‌ڵام پێشبینی نه‌ده‌کرا، ڤایرۆسه‌که له‌م گه‌رمایه‌دا چالاک بێت.
-
له‌هه‌ولێر 7 که‌سى دیکه تووشى کۆرۆنا بوون
May 24, 2020 18:52وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان 7 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێى له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند که چواریان نیشانه‌ى نه‌خۆشیی دیکه‌یان ھه‌یه.