-
ژاپۆن 3.6 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدان کردنەوەی شنگال تەرخان دەکا
نیسان 05, 2020 07:28بەرنامەی نیشتەجێکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە یارمەتییەکی دارایی نوێی حکومەتی ژاپۆن کرد کە بە بڕی 3.6 ملیۆن دۆلار لەلایەن حکومەتی ژاپۆنەوە پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە بۆ بنیاتنانەوەی شارۆچکەی شنگال کە بەهۆی شەڕی داعشەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.
-
وەزیری نێوخۆ: هەڕەشەی کۆرۆنا گەورەترە لەوەی پێشبینی دەکەن
نیسان 04, 2020 14:01وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هەڕەشە و مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە "بەڵام بەشێک لە هاونیشتمانییان هێشتا وەکو پێویست لە مەترسیی ڤایرۆسەکە تێنەگەیشتوون و وەریان نەگرتووە".
-
دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعش لەگەرمیان
نیسان 04, 2020 12:18ئاسایش گەرمیان، دەستگیرکردنی بەرپرسێکی سەر بە داعشی راگەیاند.
-
بەیاننامەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پروژەی هێڵی گواستنەوەی ماددەی نەوتی لە ئێرانەوە
نیسان 04, 2020 11:24وەزارەتی دارایی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان ، بەیاننامەیەکی سەبارەت بە پرۆژەی هێڵی گواستنەوەی ماددەی نەوتوی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری پەرویز خان بۆ هەرێمی کوردستان،بڵاو کردەوە .
-
وەزارەتی تەندروستی: 80%ـی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان هیچ نیشانەیەکیان تێدا دەرناکەوێت
نیسان 04, 2020 11:16گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیێنێت 80% ئەوانەی لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون هیچ نیشانەیەکی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرنەکەوتووە، دوای پشکنین و بەدواداچوون دەرکەوتووە کە تووشبوون ، ئەوەش یەکێکە لەو هۆکارانەی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی بۆ 48 کاژێر راگەیێندراوە.
-
دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکران
نیسان 04, 2020 03:31وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو ئافرەتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێردا راگەیاند.
-
نێچیرڤان بارزانى بە فەرمى داواى بڕەپارەیەک لە حکومەت و پەرلەمانى عێراق دەکات
نیسان 03, 2020 13:25سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، نێچیرڤان بارزانی نووسراوێک ئاراستەی پەرلەمانی عێراق دەکات بەمەبەستی تەرخانکردنی پارەیەک بۆ کەمدەرامەتانی هەرێمی کوردستان.
-
لیژنەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان : مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان کەم نابێتەوە
نیسان 03, 2020 13:18لیژنەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە لەم برگەیە دا پاراستنی سەلامەت و دابینی خۆراک، مووچە و دەرمان بۆ شارومەندان لەسەرووی ئەرکەکانی دەوڵەتەو مووچەی کارمەندان و مووچە بگیرانیش کەم نابیتەوە.
-
ئاماری تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان سنووری 200 کەسی تێپەڕاند
نیسان 03, 2020 13:13بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دوایین کاژێرەکانی ئێوارەی پێنجشەممە ٢٥ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو ناسێندراون و خەوێندراون و بەم چەشنە ژمارەی کەسانیک تووشی ڤایرووسی کۆرنا بوون لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان گەییشتە 201 کەس .
-
وەزارەتی تەندروستی هه ریم: سێ توشبووی دیکە دەستنیشانکرا
نیسان 03, 2020 13:10وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان ، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری ھەولێر دەستنیشانکرا، دەشڵێت “ژنێک و منداڵێک بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێن و پیاوێکیش پێشتر لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە توشبووانی ئەمڕۆن.