-
کرانەئامانجی پێگەی سەربازانی ئەمریکی لە هەولێری عێراق
کانونی دوھەم 08, 2020 00:47سەرچاوە هەواڵییەکان هاوکات لەگەڵ هەڵمەتی مووشەکیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆسەر پێگەی سەربازانی ئەمریکیی عەینولئەسەد لەپارێزگای ئەنباری عێراق، ڕایانگەیاند، پێگەیەکی سەربازیی ئەمریکییەکان لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر لەناوچەی کوردستانی عێراقیش مووشەکباران کراوە.
-
ڕاگرتنی چالاکیی نەوتیی ئەمریکا لە کوردستانی ئێراق
کانونی دوھەم 07, 2020 13:23دوابەدوای گرژیی سازبوون لەنێوان بەغداو واشنگتۆندا، بەشگەی نەوتیی شورونی ئەمریکا فەرمانبەرانی بیانی خۆی لە کوردستانی عێراق دەرکرد.
-
داوای پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەی ڕاهینانی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەڵمانیاوە
کانونی دوھەم 07, 2020 13:20جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیداری لیژنەی ئەڵمانیایی خوازیاری هەنگاونان بۆ بەردەوامیی ڕاهێنانی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بووە لەلایەن ئەم وڵاتەوە.
-
وتوویژی تەلەفوونی عەبدولمەهدی و مەسعوود بارزانی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئێراق
کانونی دوھەم 07, 2020 12:36سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی عێراق لەبارەی ڕووداوەکانیی ئەمدواییە و و بەردەوامی هاوکاری بۆ پاراستنی ئاسایشت ،قازانج و دەستەڵاتداریەتی ئەم وڵاتە وتووێژیان کردووە.
-
هاوپەیمانی جیهانی ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی وەستاند
کانونی دوھەم 07, 2020 12:29سەرۆکی ستافی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کەهاوپەیمانی جیهانی دژی داعش ڕاهێنانی هێزی پێشمەرگەی بە شێوەی کاتی وەستاند.
-
بروسکەی سەرەخۆشی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی
کانونی دوھەم 06, 2020 16:56سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بە ناردنی پەیامێک بۆ ڕیبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ، شەهید بوونی سەردار سلێمانی لە بەڕێزیان و بنەماڵەی ئەو شەهیدە سەرەخۆشی کرد.
-
سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر: پەیوەندی دۆستایەتی مەسعوود بارزانی و سەردار سولەیمانی
کانونی دوھەم 06, 2020 13:06سەرکۆنسوڵی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند کە لەمیانەی پرسی شەرمەزارکردنی شەهیدکردنی سەردار سولەیمانی و تیرۆری ئەو فەرماندە کە دۆستی کوردی عێراق بوو، چاوەڕوانی زیاترمان لە هەرێمی کوردستان دەکرد.
-
بەرپرسی پەیوەندیە ڕامیایەکانی پارتی دیموکڕاتی کوردستان : بە بوونی ڕەهبەرێکی لێزان لە ئێران ، دۆخی هەنووکە بەباشی کارگێڕی دەکرێ.
کانونی دوھەم 06, 2020 12:24بەرپرسی پەیوەندیە ڕامیاریەکانی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی ئێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە ناوچەکە ئاوسە بە مەترسی شەڕ پێداگریشی کرد کە بە بوونی ڕەهبەرێکی وریاو ژیر لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا ئەو دۆخە بەباشی کارگێڕی دەکرێ.
-
وەزیری کاروباری نێوخۆی هەرێمی کوردستان : شەهید سلێمانی هۆکاری بەرگری لە پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان بوو.
کانونی دوھەم 06, 2020 12:23وەزیری کاروباری نێوخۆی هەرێمی کوردستان لەکاتی سەردانی لە سەرکۆنسوولخانەی کۆماری ئیسلامی لە هەولێرو سەرەخۆشی بەبۆنەی شەهیدکرانی ژینڕاڵ قاسم سلێمانی پێداگریشی کرد کە شەهید سلێمانی هۆکاری بەرگری بوو لە پەیوەندی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستانی ئێراق.
-
شاندێکی یهکێتی به سهرۆکایهتی عهدنان موفتی بهشداری پرسهی سولهیمانی کرد
کانونی دوھەم 05, 2020 12:47عهدنان موفتی بەسەرۆکایەتی شاندێکی یهکێتی نیشتیمانی کوردستان بەشداری لە پرسەی قاسم سولەیمانی لە شاری هەولێر کرد، لە لێدوانێکیش دا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت و پێویستە هەموو لایەک بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن.