تشرینی دووه‌م 06, 2020 23:46 Asia/Tehran
  • دەریاچەی رەنگینی بەرم ئەلوان

دەریاچەی بەرم ئەلوان لە 40 کیلۆمەتریی شاری لیکەک و لە 80 کیلۆمەتریی باکووری رۆژاوای شارستانی کۆگیلوویە و بۆیرئەحمەد و لە بناری تەپۆلکە گەچینەکان ھەڵکەوتووە .

ئاوی ئەم دەریاچەیە چواروەرزە و بەرزاییەکەی لەسەر ئاستی دەریا دەگاتە 1100 میتر . 

رووبەری ئەم  گۆلە 15 ھیکتار و لانیکەمی قوڵایی ئاوەکەی 12 میتر و ئەوپەڕی 30 میترە . 

لە نێو و دەورەبەری ئەم گۆلە چەندین جۆری زیندەوەری ئاوەژی و پەلەوەری ئاوی بۆ وێنە ماسی خۆرکە و قاز و مراوی دەژین . 

بوونی  دەوەن و داری سروشتی لە  سەر تەپۆلکەکانی دەوربەر ، ھەوای سازگار و ئاسۆی دەگمەنی ئەم دەریاچەیە جوانیەکی تایبەتی داوە بەم سەیرانگەیە . 

دەریاچەی بەرم ئەلوان لە ھەردوو وەرزی زستان و  سەرەتای بەھاردا گەشتیار وەردەگرێ  .

سەرپەیڤ