تشرینی یه‌که‌م 25, 2025 19:43 Asia/Tehran
  • وتەبێژی حکومەتی عێراق : هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت

وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند کە هەموو ئامادە کارییەکان بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژرادنەکان تەواو بووە و ئەو پڕۆسە لە کاتی دیاریکراودا بەڕێوە دەچێت

 باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت پشتیوانی لە پرۆسەی هەڵبژاردن کردووە، هەموو ئامادەکارییەکی پێویست کراوە بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، هەڵبژاردنەکانیش لەکاتی خۆیدا  بەڕێوە دەچێت . هەروەها حکومەتیش  پاڵپشتی  لە هەموو قۆناغەکانی ئەم پرۆسەدیموکراسیەکردووە”.  عەوادی زیادی کرد: پاراستنی ئەم ئەزموونە پێویستییەکی یاسایی و نیشتمانیی بووە، حکومەت  هاوکاری  نزیک   لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ بەڕێوە چوونی سەرکەوتوویی  هەڵبژاردنەکان   لە ڕۆژی  ١١ی مانگی داهاتوو  درێژە پێی ئەدات . ئەم قسانە لە کاتێکدا دەکرێت کە  لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەندێک لە ڕاپۆرتەکان لە عێراق بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە هەڵبژاردنەکان بە هۆکاری ناوخۆیی و دەرەکی دواخراون.

سەرپەیڤ