بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزرانی کەناڵی ئاسمانی سەحەری کوردی
تشرینی دووهم 20, 2022 14:57 Asia/Tehran
بە ئامادە بوونی ئیبراهیم عەلی بورزی بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی سەحەر وبەشداری بەڕێوەبەران و کارمەندان و هونەرمەندانی ئەو کەناڵە، ڕێز گیرا لە یادی بیست و شەش ساڵەی دامەزرانی ئەو کەناڵە و لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەشدا تاقمێک لە هونەرمەندانی چالاک و هەڵبژێردراوی کەناڵی سەحەر لە گشت بەشەکاندا خەڵات کران کە لە کەناڵی کوردیدا بەڕێز ئەسعەد خۆشگۆوار وەکوو باشترین پێشکەشکار، موژدە تاهیری باشترین کارمەندی بەشی دابین کردنی بەرنامە و زێنەب مستەفایی وەکوو باشترین ئامادەکاری ڕادیۆ سپاس و پێزانینیان پێشکەش کرا.