شوبات 08, 2026 18:19 Asia/Tehran
  • قەیرانی سووتەمەنی و بەردەوامیی گەمارۆی دژە مرۆیی غەززە

چوار مانگ پاش ڕاگەیەندرانی ئاگربڕ لە غەززە، ڕژێمی زایۆنی بەردەوامە لە خۆدزینەوە لە پابەندبوون بە بڕگەکانی ڕێککەوتننامەکە، لەوانەش هاتنە ناوەوەی یارمەتییە مرۆییەکان و خەڵکی ئەم ناوچەیەی گیرۆدەی قەیرانی یەک لە دوای یەک کردووە.

کەرتی غەززە لەم ساڵانەدا جگە لە سووتەمەنی، ڕووبەڕووی سنووردارکردن و بەرتەسکییەکی تووند بووەتەوە لە بواری هاوردە و هەناردەکردنی شتومەک، لەوانە خۆراک و دەرمان.
ڕێکخراوی بەرگریی شارستانی لە غەززە وشداریداوە کە بەردەوامی ئەم دۆخە، دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی فریاگوزاری وەستاندووە و گیانی ئەو هاووڵاتییانەی خستووەتە مەترسییەوە کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری و یارمەتیی بەپەلەیە.
ئەم ڕێکخراوەیە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە فشارەکان لە سەر ڕژێمی زایۆنی زیاتر بکەن بۆ  ئەوەی ڕێگا بە گەیشتنی سووتەمەنی بە گرووپەکانی خزمەتگوزاری و مرۆڤدۆستانە، بۆ ئەوەی بتوانن لە چالاکییە مرۆییەکان لە ناوچەکەدا بتوانن بەردەوام بن.

 

سەرپەیڤ