وێنە؛ دۆزینەوەی شێوە سەرسوڕهێنەرەکان لەنێو سرووشتدا
جان مەککۆرمەک، وێنەگری ئەمریکایی، دوای ساڵانێک سەفەر و وێنەگرتن لە ناوچە دوورەدەستەکانی جیهان، لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا بە دووبارە دۆزینەوەی سرووشت لە دەوروبەری ماڵەکەی خۆی خەریک بوو. پیاسەکانی شەوانەی بە درێژایی کەناراوەکانی کالیفۆرنیا، نیگای ئاڕاستەی دیمەنگەلێک کرد کە پێشتر لە مەودایەکی نزیکدا بوون، بەڵام کەمتر بینرابوون.
مەککۆرمەک لەم کۆمەڵەوێنەیەدا بە وێنەگرتنی ئاسمانی لە سرووشت، وێنەی کەناراو و پانتاییە ئاوییەکانی لە گۆشەنیگاییەکی جیاوازەوە کێشاوە؛ ئەو جێیەی کە هێڵی شەپۆلەکان، شێوەی بەردەکان، ڕووکاری لمەکان، گۆڕانی ڕەنگی ئاو و شێوە سرووشتییەکانی زەوی، لە سەرەوە دەبنە تێکەڵەیەکی سەرنجڕاکێش و هەندێکجار ئەبستراکت. ئەم وێنانە سرووشت لە دەرەوەی دیمەنێکی ئاسایی دەردەخەن؛ قاوگەلێک کە تێیدا ڕەنگ، فۆرم، تەون و جوڵە لە تەنیشت یەکتری جێ گرتوون و لە دیمەنە ناسراوەکانەوە جیهانێکی تازە و تەماشایی دروست دەکەن. کۆمەڵەوێنەیی مەککۆرمەک چیرۆکێکی وێنەیی لە دووبارەبینینی سرووشتە؛ بینینێک کە نیشان دەدات بۆ دۆزینەوەی جوانییە نەناسراوەکان، هەندێکجار تەنیا گۆڕینی گۆشەی نیگا بەسە.