دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 13-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 11:30
1-
سەیید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد : قوناغی دووهەمی لانی زۆریی ئەمریکا دژی ئێران شکستی هێنا بۆ یە باشتر وایە بە پێی ئاوەزمەندی لانی زۆری بجوڵێنەوە
2
حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ ڕایگەیاند بنکەی هیحوتریم و کارگەی بەرهەمهێنانی تەکنولوژیای سەربازی لە دەڤەری حەیفا و بنکەی ئاسمانی تەل نوف لە باشووری تەلابیب کراوەتە ئامانج
3
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تڕوڕ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ناوچەکانی دەڤەری بەیروت بۆ وێنە ناوەندێکی دەرمانیان لە بەئر عەبد بۆردمان کرد
4
ڕیاز مەنسوور نوێنەری فەلەستین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی : خەڵکی فەلەستین هەرگیز لەناو ناچێت و بێ گومان سەرکەوتوو دەبێت
5
لە درێژەی پەلامارە دڕندانەکانی ئەرتەشی ڕژێمی زایونیستی بۆ سەر شوێنی نیشتەجێی بوونی ئاوارەکان لە ڕۆژئاوای دەیربەلح 63 فەلەستینی دیکە شەهید بوون
6
جویس مسویا سەرۆکی نووسینگەی کاروباری مڕۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕژێمی زایۆنیستی تاوانبار کرد بە دڕندنەکاریی وتوندترین جەنایەتە نێونەتەوەییەکان لە غەزە
7
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند یەکەکانی مووشەکیی ئەو وڵاتە بە دوو ئوپڕاسیونی تایبەت پاپۆڕی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکایی ئابراهامیان کردەوەتە ئامانج