دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 13-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 13:30
1-
خۆڕاگری ئیسلامی لە لوبنان ڕایگەیاند کە سەربازگەی هێنینی ئەرتەشی تڕۆڕی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو کردووەتە ئامانج و زەبرێکی قورسی لە زایۆنییەکان وەشاندووە
2-
لە 404مین ڕۆژ لە ژینوساید کردنی خەڵکی غەزە ئەرتەشی تڕۆر پەلاماری کردە سەر ئاوارە فەلەستینیەکان لە کەمپەکانی دەیربەلح و ئوردوگای نوسەیرات کە بە هۆیەوە دەیان فەلەستینی دیکە شەهید و بریندار بوون
3-
خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، لە 2 ئۆپەراسیۆنی جیادا بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر 2 ئامانج لە ناوەڕاست و باکووری ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین.
4-
عەمار بن جامیع نوێنەری جەزائیر لە نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستی ئاگربڕی خێرا لە غەززە، ڕایگەیاند کە داگیرکەران برسێتی وەک چەکی شەڕ بەکاردەهێنن
5-
فو سۆنگ نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی پێویستە بەکارهێنانی ئامێرانە لە یارمەتییە مرۆییەکان ڕابگرێت و هەموو بەرتەسکیەکانی دەستڕاگەیشتن بە یارمەتییەکان لە غەززە هەڵبگرێت
6-
ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتی : بەڕاگەیندرانی ئەوەی کە هیچ بەڵگەیەک سەبارەت بە چێکردنی چەکی ناڤۆکی لە ئێراندا نیە بۆ چارەسەرکردنی پرسە پادمانیەکان لە گەڵ ئێراندا هیواداری دەربڕی