تشرینی دووه‌م 13, 2024 07:44 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 16:30

1-

سەیید عەباسی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : سەرەڕای ناکۆکیەکانمان لە گەڵ ئەمریکا بەڵام ڕێگاکانی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا هێشتا هەن

2-

وەزارەتی فێرکاری و پەروەردەی فەلەستین ڕایگەیاند: لەسەرەتای پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستیەوە بۆ سەر غەزە و کەرتی ڕۆژئاوایی 12هەزار و 61 قوتابیی شەهید و 19467 کەسیش بریندار بوونە

3-

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین ڕایگەیاند کە هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی قوتابخانەی مەهدیە ئەشەوایان لە بەیت حانون لە باکووری کەرتی غەززە کە سەدان ئاوارەی تێدا بوو بە تەواوی سووتاندوە

4-

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بڕی یارمەتیەکان بۆ غەززە گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ١١ مانگی ڕابردوودا ، لە کاتێکدا بارودۆخی کەرتی غەززە زۆر ترسناکە ٣٠لۆڕی یارمەتی لە مانگێکدا تەنیا ٦لەسەدی پێویستی خەڵکی غەززەیە

5-

موحەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بیروڕایان گۆڕییەوە

6-

سەردار ئەحمەد شەفایی وتەبێژی مەشقی سەربازیی شەهیدانی ئاسایش وتی :لە 48 کاتژمێری ڕابردوو 4 تیڕۆریستی سەربە ڕژێمی زایۆنیستی لە سیستان و بەلووچستان کوژراون و حەوت کەس گیراو پێنج کەسی دیکەش خۆیان ڕادەستی هێزە ئاسایشیەکان کرد

سەرپەیڤ