دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 14-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 11:30
1
حیزبوڵڵا ئوپڕاسیونی سەربازی خۆی بەرەو تەلابیب پەرە پێ دا و بنکەی وەزارەتی بەرگری ڕژێمی زایۆنیستی لە تەلابیبی بۆردمان کرد و زەبرێکی قورسی لە زایونیەکان وەشاند
2
فڕۆکە شەڕکەرەکانی ژێمی زایۆنیستی شەوی ڕابردوو هێندێک لەناوچەکانی دەڤەری باشووری بەیروتی بۆ وێنە دەڤەری تاوەری بەراجنە غەبیری چیە و حارتحەریکیان بۆردمان کرد
3
حەسەن فەزڵوڵڵا ئەندامی حیزبی وەفاداری بەخۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وتی : بڕیاری خەڵکی ئێمە لە لوبنان بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایونیە و ئێمە تەسلیمی داخوازییەکانی دوژمن نابین
4
خۆڕاگری ئیسلامی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕایگەیاند بە خۆفڕ سێ جار هێرشی کردووەتە سەر ئامانجێکی گرینگ لە باکووری سەرزەوییە داگیرکراوەکان و زەبرگەلێکی قورسی لە زایونیەکان وەشاندووە
5
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی پێنجشەمە جەختی کرد لەسەر پچڕاندنی پەیوەندیی دیپلوماتیک و بازەرگانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و لاگری بە تەواوی وڵاتەکەی لە فەلەستین
6
فیلیپ لازارینی سەرۆکی ئانڕوا ڕایگەیاند:باکووری غەززە گەمارۆ دراوە و فەلەستینییەکان بە پەلاماری ئاسمانی زایۆنیەکانەوە بە زیندووی چاڵ دەکرێن ، نابێ جیهان بێدەنگ بێت
7
موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕەوتی سەفەری خۆیدا بۆ هەولێر جگە لە دیداری لە گەڵ بەرپرسان و ڕێبەرانی پارتەکان ، لە سەفەریدا بۆ سلێمانی و دیداری لە گەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێیتی جەختی کرد لەسەر هەوڵی خۆی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.