تشرینی دووه‌م 14, 2024 09:45 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 13:30

1

حیزبوڵڵا 10 مووشەکی بەرەو تەلابیب هاویشت

سەرچاوە زایونیەکان باسی هاوێژرانی دە مووشەکیان کرد لە لوبنانەوە بەرەو تەلابیب و دانیان بەوە دانا کە گومەزی ئاسنین نەیتوانیوە ڕێگری لەو مووشەکانە بکات

2

پەلاماری زایۆنیەکان بۆسەر باکووری کەرتی ڕۆژئاوایی

 چەکدارانی ئەرتەشی تیڕۆر بەرەبەیانی  ئەمڕۆ پێنجشەمە پەلاماریان کردەسەر شارۆچکەی تەمون لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوایی و لاوانی فەلەستینی بۆمبێکیان لەسەر ڕێگای چەکدارانی زایۆنی تەقاندەوە و خەسارێکی زۆریان لە زایۆنیەکان دا

3

لە کەرتی غەززە خواردن  کەم و زۆر گرانە

 بەرنامەەی جیهانی خوراک  ڕایگەیاند دۆخی بازارەکان لە کەرتی غەزە کارەساتبارە و پێداویستیە سەرەکیەکانی خوراک بە هۆی گەمارۆی ئەو ناوچە لە لایەن ئەرتەشی تیڕۆرەوە کەم بووەتەوە 

4

 درێژەی جەنایەتەکانی ئەرتەشی تیڕۆر

 لە چوارسەدو پێنجەمین ڕۆژی شەڕی غەزە فڕۆکەشەڕکەرەکانی  ڕژێمی زایونیستی جارێکی دیکە ماڵەکانی خەڵکیان لە جبالیا بەیت حانون و بەیت لاهیا و کەمپی نوسەیرات بۆردمان کرد کە بە هۆیەوە چەن فەلەستینی شەهید و بریندار بوون  

5

 درێژەی کوشتارەکان قەیرانی تەلابیب قووڵتر دەکاتەوە

عەلی حەسەن خەلیل نوێنەری پەرلەمانی لوبنان وێڕای ئاماژە بە درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی وتی  ئەو جەنایەتگەلە قەیرانەکانی ئەو ڕژێمە قووڵتر دەکاتەوە 

6

 بەرز بوونەوەی ڕێژەی شەهیدانی لوبنان

وەزارەتی تەندروستی  لوبنان بە ڕاگەیندرانی ئەوەی کە پەلامارەنوێیەکانی ئەرتەشی تیڕۆر بووەتە هۆی شەهید بوونی 78 کەس و بریندار بوونی 122 کەسی دیکە وتی : ژوماری شەهیدانی لوبنان گەیشتووەتە سێ هەزار و 365کەس

7-

ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، لە دیداریدا لەگەڵ بەهرووز کەماڵوەندی ، وتەبێژ و جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و هەروەها وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، جەختی کرد لەسەر هەڵوێستی ئەرێنی خۆی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری نێوان ئاژانس و ئێران