تشرینی دووه‌م 15, 2024 08:45 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 11:30

١.

لەئاکامی پەلاماری سوپای زایۆنی بۆسەر ناوەندی کەرتی غەززە، سێ کەس شەهید بوون

رژیمی زایۆنی لە درێژەی تاوانکارییەکانی دژ بە خەڵکی غەززە، ناوەندی کەرتی غەززەی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، لە شاری دێرولبەلەح، سێ فەلەستینی شەهید بوون

٢.

هەڵمەتی مووشەکی حیزبوڵڵای لوبنان بۆسەر پێگەیەکی ستراتژیکی دەریایی سوپای زایۆنی

خۆڕاگریی ئیسلامیی لوبنان، پێگەی دەریایی "ستێلا ماریس"ی سوپای رژیمی زایۆنی لە باکوری رۆژاوای حەیفا بەمووشەکی تایبەت، مووشەکباران کرد.

٣.

ڕێگریی رژیمی زایۆنی لە گەیشتنی هەرچەشنە یارمەتییەک بۆ باکوری غەززە

بەرپرسێکی باڵای ناوەندی فریاگوزاریی بۆ ئاوارە فەلەستینیەکان ناسراو بە ئەنرۆا وتی: لە یەک مانگی ڕابردوودا هیچ چەشنە یارمەتییەک نەگەیشتووەتە ناوچە باکورییەکانی غەززە

٤.

دیدار و وتووێژی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕش لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوریا

لەدیداری عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ بەشار ئەسەد-ی سەرۆک کۆماری سوریا، گۆڕانکارییەکانی ناوچە لەوان، تاوپێدرانی دەسدرێژکارییەکانی سوپای زایۆنی و پەلامارگەلی بەردەوامی زایۆنییەکان بۆسەر فەلەستین ولوبنان و پێویستیی وەستاندنی ئەو پەلامارانە، خرایەبەر باس و لێکدانەوە.

٥.

ئاژاوەنانەوەی هەوادارانی تۆپی پێی رژیمی زایۆنی، ئەمجارەیان لە فەڕانسە

هەوادارانی تیمی  تۆپی پێی رژیمی زایۆنی لە کێبەرکێ لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕانسە، لەگەڵ هەوادارانی ئەو تیمە تێکهەڵچوون و کەشی یاریگەی "مامۆستا دو فرانس"یان ئاڵۆزکاو کرد. زایۆنییە توندڕەوەکان لەگەڵ هەوادارانی تیمی فەڕانسەو هێزە ئاسایشییەکان لە یاریگەکە، تێکهەڵچوون و پێکیان دادا.

٦.

چوونەسەری ئاماری خۆکوژیی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ساڵی٢٠٢٣دا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێژەی خۆکوژیی لەنێو هێزەکانی سوپای ئەمریکا لەساڵی٢٠٢٣دا بۆ ٥٢٣ کەس زیادی کردووە.