دوایین گۆڕانکاری و رووداوەکانی جیهان لە بەشی هەواڵ 15-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 13:30
١.
حیزبوڵڵا بۆ یەکەمجار، پێگەی "تەل حاییم"ی کردەئامانج
حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی خەیبەردا، بۆ یەکەم جار پێگەی "تەل حاییم" (سەربە بنکەی هەواڵگریی سوپای ئیسرائیل)ی لە تەلاویڤ، پێکاوە. حیزبوڵڵا لەو هەڵمەتەدا، لەمووشەکی تایبەت کەڵکی وەرگرت.
٢.
شەهیدبوونی دوو هەزار فەلەستینی لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنی بۆسەر جەبالیای کەرتی غەززە
سەرچاوە پزشکییەکانی فەلەستین ڕایانگەیاند، لە ئاکامی پەلامارەکانی سوپای ژینۆسایدکەری ئیسرائیل بۆسەر شاری جەبالیا هەڵکەتوو لە باکوری کەرتی غەززە، لەماوەی ٤١ رۆژی ڕابردوودا جگە لە شەهیدبوونی دوو هەزار کەس، شەش هەزارکەسیش بریندار بوون. ئێستاکە ٨٠هەزار کەس لە جەبالیا لە گەمارۆ دان.
٣.
پەلاماری سوپای زایۆنی بۆسەر"ئەلمەززە"ی دەمشق
فڕۆکە جەنگیەکانی رژیمی زایۆنی لە درێژەی پەلامارەکانیان بۆسەر خاکی سوریا، دوو ناوچەی ئاوەدانی "ئەلمەززەو قودسیا"یان لە دەمشق بۆردومان کرد کە لەئەنجامدا، بینایەکی سێ نهۆمی بەتەواوەتی وێران بوو و بیناکەی تەنیشتیشی زیانی پێگەیشت.
٤.
ڕاوێژکاری باڵای ڕێبەری شۆڕش لە دەمشق
عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری باڵای شۆڕش پاش دیدار لەگەڵ ڕێبەرانی گرووپە فەلەستینیەکان لە دەمشق وتی: خۆڕاگریی، مایەی سەربەرزی گەلانی ناوچەیەو ئێران، هەردەم پاڵپشتی خەباتەکانی گەلی فەلەستینە دژ بە زایۆنییەکان.
٥.
پزشکیان: ئێران لەهەوڵی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی پاوەجێیە
مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لەدیدار لەگەڵ بەرێوەبەری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، وتی: ئەمڕۆکە، جیهان بۆی دەرکەوتووە کە ئێران لەهەوڵی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشەو ئامادەی هاوکاریشە لەگەڵ ئاژانسدا
٦.
ئێران: پەیوەندیمان لەگەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بەردەوامە
محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: پەیوەندیی وهاریکاریەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بێ هیچ بەربەستێک درێژەی هەیە و ئاژانسیش هەر لەوئاراستەدا، چاودێری دەکا بەسەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئێراندا.