تشرینی دووه‌م 15, 2024 10:45 UTC

کاتی بڵاوبوونەوە 16:30

 

١.

هەڵمەتی درۆنیی بۆسەر ناوچەی شوێنی نیشتەجێبوونی نەتانیاهو

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر ناوچەی شوێنی نیشتەجێبوونی بنیامین نەتانیاهو لە باشوری حەیفا.

میدیا ئیسرائیلیەکانیش ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو دەنگی تەقینەوە لە ناوچەی شوێنی نیشتەجێبوونی بنیامین نەتانیاهو، لە "قەیساریا" هەڵکەوتوو لەنێوان حەیفاو تەلاویڤدا بیستراوە.

٢.

دەیان شەهید لەئەنجامی پەلاماری زایۆنییەکان بۆسەر سەرەی وەرگرتنی یارمەتی لە غەززە

ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی ئوروپا-مەدیتەرانە لە ڕاپۆرێکدا وێڕای ئاماژە بە تاوانکاریی تازەی رژیمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە، ڕایگەیاند کە داگیرکەران لە هێرشێکی تازە بۆسەر ئەو فەلەستینیانەی چاوەڕێی وەرگرتنی یارمەتیی مرۆییانە بوون، دەیان کەسیان شەهید کردووە.

٣.

بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی لوبنان لەلایەن سوپای زایۆنییەوە

سوپای رژیمی زایۆنی لەدرێژەی دڕندەکارییەکانی دژ بە خەڵکی لوبنان، جارێکی دیکە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتەی دایە بەرپەلامار کە شەهیدبوونی هەشت کەسی سیڤیل و برینداربوونی ٢٧ کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

٤.

عەممار حەکیم: خۆڕاگریی گەنجانی موقاوەمە، مایەی شانازییە

سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق لەدیداری ژمارێک بنەماڵەی ئاوارەی لوبنانیی میوانی عێراقدا وتی: خۆڕاگریی گەنجانی موقاوەمە، مایەی شانازییە، بەچەشنێک کە دوژمن تائێستا نەیتوانیوە تەنانەت گوندێک و ناوچەیەکی باشوری لوبنان، بخاتەژێر کۆنترۆڵی خۆی.

٥.

پۆلیسی فەڕانسە هەڵیکوتایە سەر لایەنگرانی خەڵکی ستەملێکراوی فەلەستین و لوبنان

خۆپێشاندانی ئاشتیانەی لایەنگرانی فەلەستین و لوبنان لە پاریس، بەهۆی خۆوەردانی پۆلیسی ئەو وڵاتەوە، توندوتیژیی لێکەوتەوە.

لایەنگرانی فەلەستین لە پاریسی پایتەختی فەڕانسە خۆپێشاندانیان کردو دروشمیان بەدژ رژیمی زایۆنی و تاوانکارییەکانی لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و لوبنان، بەرز کردەوە.

 ٦.

سەردار سەلامی: تۆڵە دەکەینەوە

سەردار سەلامی ، فەرماندەری گشتیی سپای پاسداران ڕوو لە دوژمنان وتی: تۆڵە دەکەینەوە. زەبری قورستان وێ دەکەوێ، هەروا چاوەڕوان بن.