ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 13:30
1-
عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی ئەلمەیادین جەختی کرد ئێران لە هەر بڕیارێکی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان پشتیوانی دەکات
2-
158وڵاتی جیهان لە لێژنەی مافی مڕۆڤی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی ئەرێنیان دا بە بەرنووسی بڕیارنامەی نوێ بەمەبەستی لاگری لە مافی دەسەڵاتداریەتی خەڵکی فەلەستین
3-
گوردانەکانی عیزەدین قەسام سرایا ئەلقودس و گوردانی جنین هێرشیان کردە سەر چەکدارانی زایۆنیستی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کەرتی ڕوژئاوایی و زەبرگەلی قورسیان لە زایۆنیستەکان وەشاند
4-
دوێنێ هەینی، خەڵکی یەمەن جارێکی دیکە لە ڕێپێوانەکەیاندا جەختیان لەوە کردەوە کە بەبێ گوێدانە مەترسی و هەڕەشەکان، بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین و لوبنان لە هەڵوێستەکانیان پاشەکشە ناکەن.
5-
سەعید ئیرەوانی لە نامەیکدا بۆ کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری کردەوەی پێویست بوو بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی لە بنپێکرانی ئاشکرای دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی ئێران
6-
ئیلکساندر دوگین فیلەسووفی ڕووسی وتی : جیهانی ئیسلامی لە دۆخی یەکگرتوویی تەواودایە و دانیشتنەکەی ڕیاز دەسپێکی پێکهاتنی جەمسەرێکی ئیسلامی لە جیهانی چەن جەمسەریە