ڕووداوەکانی جیهان لەسەد چرکەدا 16-11-2024
کاتی بڵاوبوونەوە 11:30
1
هێرشە نوێیەکانی حیزبوڵڵا دژی ئەرتەشی تیڕۆر
حیزبوڵڵا لە بەیاننامەیکدا باسی هێرشی نوێ خۆی کرد بۆ سەربنکەی زایۆنیستی کەرمەئێل و شوێنی کۆبوونەوەی ئەڕتەشی تیڕۆر لە شارۆچکەی جانین و باشووری شارۆچکەی مارون ئەرەس
2
پەلاماری دووبارە بۆسەر هێزەکانی یونیفێل
یونیفێل لە بەیاننامەی دوێنی هەینی خۆیدا ڕایگەیاند لە پەلاماری ئەرتەشی تیڕۆر بۆ سەر شاری ناقورە لە باشووری لوبنان سەربازێکی یونیفێل کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە
3
درێژەی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنیستی
ئەرتەشی تیڕۆر بە پەلامارکردنەسەر باکووری کەرتی غەزە قوتابخانەی مەهدیەشوا لە بەیت حانونی ئاگردا کە بە هۆیەوە 28 فەلەستین شەهید و 120 کەسی دیکەش بریندار بوون
4
غەززە چیترشوێنی نیشتەجێبوون نییە
مەحموود بەسەل وتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزاری غەزە بە ڕاگەیندرانی درێژەی جەنایەتی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەزە وتی : غەززە چیتر شوێنی نیشتەجێبوون نییە و ماڵێکی تێدا نەماوە
5
زەبری عیزەدین قەسام لە ئەرتەشی تیڕۆر
گوردانەکانی عیزەدین قەسام لە بەیاننامەی شەوی ڕابردووی خۆی باسی هێرشی خۆی کرد بۆ سەر ئەرتەشی تیڕۆر لە بەیت لاهیا و کوشتنی سێ زایۆنیستی و تێکشکاندنی چەن بوڵدزێرو تانکی ئەوان
6
ئینگلیز تاوانبارکرا بە ڕەتکردنەوەی جینۆساید
فڕانچسکا ئالبانیز ڕێپورتێری نەتەوە یەکگرتووەکان، وتەکانی وەزیری دەرەوەی ئینگلیز کە وتبووی ڕووداوەکانی غەزە جینوساید نیە بە ڕەت کردنەوەی جینوساید لە لایەن ئینگلیزەوە زانی
7
لاگری ئێران لە هەر بڕیارێکی خۆڕاگری لوبنان
عەلی لاریجانی ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ کاناڵی ئەلمەیادین جەختی کرد ئێران لە هەر بڕیارێکی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان پشتیوانی دەکات
8
نامەی ئیرەوانی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بنپێکردنی ئاشکرای دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی ئێران
سەعید ئیرەوانی لە نامەیکدا بۆ کاربەدەستانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری کردەوەی پێویست بوو بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی لە بنپێکرانی ئاشکرای دەسەڵاتداریەتی نیشتمانی ئێران
9
جیهانی ئیسلام لەسەرووبەندی یەکگرتوویی یەکگرتوویی تەواودایە
ئیلکساندر دوگین فیلەسووفی ڕووسی وتی : جیهانی ئیسلامی لە دۆخی یەکگرتوویی تەواودایە و دانیشتنەکەی ڕیاز دەسپێکی پێکهاتنی جەمسەرێکی ئیسلامی لە جیهانی چەن جەمسەریە